AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٤ ١٠:٤٥

عێراقچی: ملهوڕانەیە کە سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی ئامۆژگاری ئێران بکەن

عێراقچی: ملهوڕانەیە کە سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی ئامۆژگاری ئێران بکەن

عێڕاقچی بە ئاماژە بە قسەکانی گۆترێش وتی: ملهوڕانەیە کە ئامۆژگای ئێران بکەن " جارێک بۆ هەمیشە ڕوونی بکەنەوە کە دەست لە چەکی تەۆمی هەڵبگرن."

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی داڤوس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: ملهوڕانەیە کە ئامۆژگاری ئێران بکەن کە "جارێک بۆ هەمیشە ڕوونی بکەنەوە کە دەست لە چەکی تەۆمی هەڵبگرن."


وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا جەختی کرد: بەڵێنی لە مێژی ئیران بە سیستەمی جیهانی پەرەپێنەدان بە چەکی ئەتۆمی بۆ هەمووان ئاشكرایە.

ناوبراو بە وەبیرهێنانەوەی ئەو خاڵە کە ئێران لە ساڵی 1968 گرێبەستی ئێن پی تی وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ئەو دانەزراوە واژۆ کرد نووسی: ڕێبەری ئێران بە دەرکردنی حوکمی شەرعی هەموو چەکە کۆمەڵکوژەکانی حەرام ڕاگەیاندووە.

عێراقچی جەختی کرد: ئەوە بەڵێنێکی هەمیشەیی و روونە کە ئێران تەنانەت دوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی 2018 ەش لەسەر هەمان بەڵێن دەمێنێتەوە.

News ID 53707

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha